|
شه‌هریار
جه‌مشیدی له
شاره غه‌مگینه‌که‌ی
کرماشان له گه‌ڕه‌کی
جه‌ۆانشیر،
کۆنترین
شێونی ئه‌م
شاره له ساڵی1971 له دایک بووه.
له بنه‌ماله‌یکی
نه‌خوێنده‌وار
که هێچ هه‌ست
و بیرێکی هونه‌ریش
له ناویان نه‌ووه
ژیاوه، ته‌نانه‌ت
باوکی ده‌نگ
خۆش بوو جار جاره له کاتی ته‌نیایی
وپه‌ژاره ده‌ستی
دکرد به
گۆرانی گووتن. له منداڵیه‌وه
له کاتی چوونی بۆ قوتابخانه ده‌ستی
کرد به خۆیندنی شاکاری نووسه‌رانی
گه‌وره‌ی
ئه‌ده‌بی
جیهان، ماوه‌یکی
کورتیش خه‌ریکی
خۆشنووسی بووه، به‌ڵام
ته‌نیا
ئارامگه‌ی
دڵی پڕ سۆزی ناڵه‌ی
خه‌م‌ره‌ۆینی
که‌مانچه
بوو. کرماشان شاری شیرینی فه‌رهاد
کوژ، له هه‌زاره‌کانی
رابردووی مێژوی کۆنی شێونه‌واری
ده‌سه‌لاتی
ماده‌کان و
ئه‌ستیره‌ی
گه‌شی
ئاسمانی هونه‌ری
رۆژهه‌ڵات،
شێون و ماوای کۆلتوور وفه‌لسفه‌ی
میدیاکان و شانشین ئاگڕدانه‌کانی
زه‌ردشت
بوو...
کرماشان
ئێستا شاریکی ئایینی و هونه‌رکۆژه،
وبێ کۆلتووره،ئه‌و
که‌سانه‌ش
هه‌ستێکی
راسته‌قین
هونه‌ر له
ده‌روونیان
هه‌یه،
راویان ده‌که‌ن.
هه‌موو کات
له دوای ماندووبوونه‌کانیدا
چاوی ده‌کرد
به لۆتکه به‌رزه‌کانێ
په‌ڕاو و
بێستون، داوای هێز و هانای تایبه‌تی
لێیان ده‌کرد،
زۆری پێ نه‌چوو
شاری خۆشه‌ویستی
کرماشانی به جیهێشت.
یه‌کم مامۆستای بۆ فێرکردنی موزیک له
کرماشان محمودی مێر‌آتی، بوو که بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ
فێری ئامێری که‌مانچه‌ی کرد. ساڵی 1997
بڕوانامه‌ی بکالۆریسی له به‌شی موزیکی ئێرانی له
کۆلێژی هونه‌ری زانکۆی هونه‌ری تاران وه‌رگرت.
له‌و رۆژه‌وه هونه‌ر بوو به ئێش و ژیانی. له
زانکۆش له مامۆستایانی وه‌ک ئه‌حمه‌د پژمان،
مسته‌فا که‌ماڵ‌پوورتوراب، دکتۆر کامبیز
روشه‌ن‌ره‌وان، دکتۆر ئه‌میرحۆسین ئاریانپوور، هۆشه‌نگ کامکار، شه‌ریف لۆتفی، محسن
ئێلهامیان، ته‌قی بینێش، له بواری ئاکادمی و
هارموونی و مێژوی موزیکی جیهانی وئێرانی لێیان
به‌هره‌مه‌ند بوو. بۆ فێربوونی که‌مانچه له
ئه‌رده‌شێر کامکار و هادی مونته‌زری وانه‌ی
وه‌رده‌گرت. دواتریش ماوه‌ی ساڵێک، له
هونه‌رمه‌ندی ئازه‌ربایجانی مونیس شه‌ریف‌اوف
له سه‌ر
ته‌کنیک
وشێوازی ژه‌نینی
که‌مانچه‌ی
تۆرکی کایی ده‌کرد.
پاشان گه‌یشته
خزمه‌تی
نه‌مڕ
میرزاده. جه‌مشیدی
پێموایه ئه‌گه‌ر
موجته‌بای
میرزاده‌م
نه‌دیبووایه، بیروباوه‌ری
تایبه‌تی
ئه‌م
کاتم له سه‌ر
ژه‌نینی
که‌مانچه‌ی
کوردی به‌ده‌ست
نه‌ده‌هات،
میرزاده بۆ ماوه‌ی
دوو ساڵ به موزیکی تاکه‌ژه‌نی
و به‌رهه‌مه
جوانه‌کانی
خۆی و بیر‌و بڕوای له هونه‌ری
کوردی ئاشنا کرد.
له
ساڵانی
1996-1992 ئه‌و
کاته‌ی
له زانکۆ وانه‌ی
ده‌خوێند،
سه‌رپه‌رشتی
تیپی موسیقای سونه‌تی
کۆلێژ بوو و له‌گه‌ڵ
قوتابیانی کۆلێژ له شارانی ئێران ده‌یان
به‌رنامه‌ی
هونه‌رییان
پێشکه‌ش
کرد. سه‌رپه‌رشتی
گڕوپی
کابۆکی1998 له شارانی تاران، تووس (له سه‌ر
بارگه‌ی
حه‌کیم
ئه‌بوڵقاسمی
فه‌ردوسی)
و مهاباد به ده‌نگی
هونه‌رمه‌ندان
کاوه به‌به‌زاده
و یۆسفی بڵووریان و به هه‌وبه‌شی
له گه‌ڵ
تیپی
چکاد2001
به سه‌رپه‌رشتی
عه‌له‌ره‌زا
جه‌واهری،
کۆنسێرت له شارانی تاران، گورگان و مه‌شهه‌د،له هه‌مان
کات هاوکاری له گه‌ل
هونه‌رمه‌ندی
پایه به‌رزی
تونبه‌ک
ژه‌ن
به‌همه‌ن
ره‌جه‌بی،
2002چاودێری کردن له ستۆدیۆی ده‌نگ
له رادیوی ته‌ڵه‌فزیونی
کرماشان و سازکردن ودابه‌شکردنی
چه‌ند
پارچه به‌رهه‌م
و موزیکی کردی، 2003 سه‌رپه‌رشتی
و سازدان کۆنسێرتیک بۆ تیپی
ژیوار
له تاران، 2003
دامه‌زراندنی
تیپی موسیقای دیلان به یادی هونه‌رمه‌ندی
نه‌مڕ
قادر دیلان و سازکردنی چه‌ند
به‌رنامه‌ی
هونه‌ری
له هۆڵه‌کانی
شاری تاران وه‌کو
روده‌کی
و ئه‌ره‌سباران
به ده‌نگی
هونه‌رمه‌ند
فه‌ریبورز
رئووفی، 2004 دابه‌شکردن
موزیک و هاوکاری له تۆمارکردنێ ئه‌لبومی
ئه‌ڵوه‌ناتی
به
ئاوازی هونه‌رمه‌ندی زه‌هاوی یه‌دوڵا
رحمانی، (2007-2002) سازدانی کۆنسێرت و گفتوگۆی
هونه‌ری
له که‌ناڵی
ئاسمانی کوردسات، کوردستان و زاگڕوس، 2006 تۆمار
کردنی به‌رهه‌مێکی
تاکه‌ژه‌نی
که‌مانچه
و ئامێره‌ایقاعیه‌کان
له گه‌ڵ
هونه‌رمه‌د
محسن به‌دری،
به ناو هڕو، ئێستا ئاماده‌یه
له
لایه‌ن
کۆمپانیای ئێرانی ئاوای باربه‌د
چاپ و بڵاو بکڕێته‌وه،
2007 سازدانی کۆنسێرتیک له سه‌ر
موزیکی باکووری خوراسان (کرمانجی) و کرمانجی خوارو
له هۆڵی خێره‌د
له شاری تاران، له‌م
به‌رنامه‌یه
بو یه‌کم
جار له سه‌ر
ته‌خته‌ی
شانۆ به تایبه‌ت
به ناو سترانبێژ، گۆرانی پێشکه‌شی
جه‌ماوه‌ر
کردوه.
تیپی دیلان:
ره‌نگه
دوای سه‌رکه‌وتن
له زانکۆی هونه‌ر
جه‌مشیدی
ده‌بێت
هه‌ست
وتوانای هۆنه‌ری
بخاته سه‌ر
موزیکی دایکیی و گرنگترین شت له ئێشی هونه‌ریی
موزیکی کوردی بێت. له ساڵانی دورتر
له وه‌تی
منداڵ بوو، گۆێی پڕ بوو له ناڵه‌ی
ته‌مووره
و ئاوازی هۆره، له دونیای خه‌یالدا
سه‌یری
ده‌کرد
و شه‌وانی
ته‌نیایی
پڕ بوو له سۆزی مه‌قام
وسترانی گۆرانی بێژانی وڵاته‌که‌ی.
به ئاوات ژیانی ته‌رخان
کرد بو هونه‌ر،
وه‌کۆ
ژیانێکی تایبه‌ت
هونه‌ری،
هه‌مووی
هیز و هانای بۆ ئاواز و موزیکی کوردی دابین کرد. له‌م
پازه ساڵه له وڵاتی ئێران، هۆنهه‌رمه‌ندی
کورد گه‌یشتووته
پلانێک، موزیکی سونه‌تی
ئێرانی له ژیرده‌ستی
بێت. باشترین ژه‌نیار
وموزیکزانی کوردمان هه‌یه
وا دیاره هونه‌رمه‌ندی
دونیای ئه‌مڕۆش
به ته‌کنه‌ڵوژیای
ئه‌م
سه‌ده‌یه،
ده‌بێت
شاره‌زا
بێت. له فه‌لسفه‌ی
نۆێی موزیک ئاگادار بێت وله ژه‌نینی
ئامره‌که‌ی
پسپۆر وئاکادمیسین بێت. ئه‌وکاته
ده‌توانێ هه‌ستی
خۆی به وڵاتانی دیکه‌ش
بنۆێنێ. به‌م
مه‌به‌سته،
ساڵی 2003 بنچه و به‌ردی
یه‌کمی
تیپی دیلانی دامه‌زراند،
به هۆی سنوردانان بۆ هونه‌ری
تایبه‌ت
و ڕه‌سه‌ن
له موزیکی کوردی و تازه کردن وساز کردنی به‌رهه‌می
موزیکی نۆێ. له گه‌ڵ
ئه‌و
هه‌موو
گیر‌و گرفته‌ی
له ئێران بو هونه‌رو
موزیکژه‌ن،
هه‌بوو
و هه‌یه
و کۆتایی پی نایێت، سه‌ڕه‌تا
تووشیان بوو. ناوی دیلان له به‌ر
یادی نه مڕ قادر دیلان(1999-1928) موزیکزانی گه‌له‌که‌مان
هه‌ڵبه‌ژارد.
بو ئه‌و
جیگای به‌خته‌وه‌ریه
بو یه‌که‌مجار
ناوێ هونه‌رمه‌ندیکی
کورد ئاراسته‌ی
گروپێکی رۆژهه‌ڵاتی
ده‌کات.
قادر دیلان له‌و
کاته‌ی
ده‌ستی
کرد به‌کاری
هونه‌ری،
کوردستان پڕ بوو له ناخۆشی و برک وژان. له به‌ر
فێر بوونی موزیکی جیهانی ساڵانه‌های
ساڵ له وڵاتی چیک له شاری پراگ ژیانی به سه‌ر
برد. ئێستاش له دوای کۆچی مامۆستا، له کۆلانه‌کانی
شاره‌کانی
کوردستان ئاوازی دیلان و به‌رهه‌مه‌کانی
زمان به زمان ده‌گه‌ڕێ
و گۆێمان ئه‌زڕنگێنن.
قادر دیلان دوور له وڵات ژیانی
کۆتایی پی‌هات و له شاری
پراگ به خاک ده سپێردرا. به‌هه‌ۆریه‌کانی
گووت: له دوای مردنم، ئه گه‌ر
نه‌بێ،
خۆڵه‌میشه‌که‌م
ببه‌ن
به کوردستان. دیلان له سه‌ر
هۆنڕاوه‌ی
شاعیرانی نؤێ موزیکی زۆری ساز کرد، به راستی یه‌کێک
له وانه‌یه
ئاڵای سه‌رکه‌وتن
و پێش بردنی هونه‌ری
نۆێ به کۆلیدایه. له سه‌ر
شیعری مامۆستا گۆران 'قژکاڵی' به‌سته‌یکی
هه‌تا‌هه‌تایی
ساز کرد، هه‌ۆریم
بێکه‌س
به‌رهه‌می
دیکه‌ی
ئه‌م
موزیکزانه‌یه،
دیلان بو ئورکیستری گه‌ۆره‌ی
جیهانی چه‌ند
پارچه مارش و موزیکی نووسی، هه‌ست
و بڕوای شۆڕشگیرانه‌ی
به جوانی له به‌رهه‌مه‌کانی
دیاره و ماده‌ی
هه‌موویان
وه‌رگێراوه‌ی
فۆلکلۆری کوردییه.
|